Accessibility links

پەرلەمانتارانی ئەوروپی دەنگیاندا لەسەر دووبارە چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە تورکیا


پەرلەمانتارانی هەموو ئەوروپا دەنگیاندا لەسەر دووبارە چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە تورکیادا و ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی ئەنقەرە لەنێوەندی ناکۆکییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا.

ئەم هەنگاوەی کە ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا داویەتی تورکیا دەکاتە یەکەم وڵات لەنێو 47 وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی ئەوروپا کە لەژێر چاودێریدا بێت بەهۆی ترس لە شێوەی فەرمانڕەوایی لە تورکیا.

ئەنجوومەنەکە کە پێکهاتووە لە زیاتر لە 300 پەرلەمانتاری نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی پەرلەمانی تورکیا،زۆرینەیان کە 113دەنگ بوون دەنگیاندا بە چاودێریکردنی تورکیا هەتاکوو ئەم ترسانە چارەسەر دەکرێن.

لەلای خۆشییەوە وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئیبراهیم کالین لە بەیاننامەیەکدا وتی " بڕیارەکەی ئەنجومەنی پەرلەمانی تورکیا چەند وڵاتێکی دژی تورکیا بەهۆی هۆکاری سیاسییەوە دەریانکردووە و سەرکۆنەی ئەو بڕیارە دەکەین."

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەهەمان شێوە سەرکۆنەی بڕیارەکەی کرد و بە بڕیارێکی نادادپەروانەی ناودێرکرد لەلایەن ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپاوە و وتی بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە ئەو بڕیارە دراوە.

سەرچاوە / فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG