Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا : ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ پێویستییەکە بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپادا


یەکێتی ئەوروپا بەهێزترین ڕەخنەی لە تورکیا گرت سەبارەت بەو کەمپینەی تورکیا دەستیپێکردووە لەدوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ڕابردووی تورکیاوە و وتی هەوڵەکانی تورکیا بۆ بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپادا هیچ سودێکیان نابێت هەتاکوو کۆتایی نەهێنێت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ و وەزیری تورکیا بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا، نوێنەری ئەوروپا وتی دەیەوێت تورکیا ببینێت لەو ئاڕاستەیەی گرتوویەتیە بەر بگەڕێتەوە.

یۆهانس هان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ و وەزیری تورکیا بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا عومەر جەلیک و بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی وتی " مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادی و هەروەها ئازادی ڕاگەیاندنیش ئەمانە هەموویان مەرجی سەرەکین بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا."

چاوش ئۆغلۆ لەبەرامبەر ڕەخنەکانی مۆگیرینی و هان سەبارەت بە دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووسان و دەستگیرکردنی دە چالاکەوانی مافی مرۆڤ وتی " پێویستە ئەو بەناو ڕۆژنامەنووسانەی کە یارمەتی تیرۆریستان دەدەن یەکێتی ئەوروپا کوێر نەکەن."

وتیشی " کۆمەڵێ ڕۆژنامەنووس و سەرباز و سیاسەتمەدار هەن کە یارمەتی هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوویان داوە و دەبێت ڕووبەڕووی سزاکانی خۆیان ببنەوە."

XS
SM
MD
LG