Accessibility links

پاریس چاوەڕێی " کردەوە " لە تورکیا دەکات پێی وایە " لێدوانەکانی بۆ هێورکردنەوە بەس نیە "


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی پاریس چاوەڕێی " کردەوە " لە تورکیا دەکات پێش کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئەوروپا کە تیایدا تاوتوێی بابەتی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئەنقەرەدا دەکرێت.

لۆدغیان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی " دوو سێ ڕۆژە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لێدوان دەدات بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە، ئەوە بەس نیە، دەبێت کردەوە هەبێت." ئەم لێدوانەی لۆدغیان دوای ئەوە دێت ئەردۆگان داوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا کرد.

لۆدغیان جەختیشی لەوە کردەوە لەو کارانەی کە چاوەڕێ دەکرێن " هەندێکیان سادەن و دەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لیبیا و ناگۆرنۆ کاراباخیشدا ئەنجام بدرێن."

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەشی بەوەدا " ئێمە ناکۆکی زۆرمان لەگەڵ ئەنقەرەدا هەیە، " ئاماژەی بە " ئارەزووی تورکیادا بۆ فراوانبوون." ئەو سیاسەتەش لە لیبیا و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبندرێت. " هەروەها هێرشەکانی تورکەکان بۆ سەر دوو ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کە ئەوانیش یۆنان و قوبرسن، تەنانەت لە ناگۆرنۆ کاراباخیش کە چەکداری سوری بۆ دەنێرن."

لە کۆتایدا لۆدغیان وتی " مانگی 10 یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئەوروپادا لە مانگی 12 تاوتوێی هەڵوێستی تورکیا دەکات سەبارەت بەم بابەتە جیاوازانە، چەند ڕۆژێکی دیکە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکەین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG