Accessibility links

ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدەن پەیامێکی بەهێز ئاڕاستەی تورکیا بکەن سەبارەت بە سوریا


ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدەن لە کۆبوونەوەکەیاندا بەرەیەکی هاوبەش دژی تورکیا پێک بهێنن و سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەنقەرە بکەن بۆ سەر باکووری سوریا و هەروەها گەڕان بەدوای ڕێگەی دیکەدا بۆ فشار خستنە سەر ئەنقەرە.

چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕازیبوون لەسەر ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا، ڕابەرانی یەکێتییەکە دەیانەوێت کۆبوونەوەکەی بڕۆکسل بەکاربهێنن بۆ ئاڕاستەکردنی پەیامێکی سیاسیی بەهێز بۆ تورکیا.

پێش سەردانەکەی بۆ بڕۆکسل، سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا زیاتر لە کاتژمێرێک قسەی لەگەڵ ئەردۆگاندا کردووە و داوای لێکردووە هێرشەکان بوەستێنێت.

کۆنتی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دووبارە جەختم لە داوای ئیتاڵیا کردەوە بۆ وەستاندنی ئەم ئەرکە سەربازییە، هەروەها داوام لە ئەردۆگان کرد هێزەکانی لەسەر خاکی سوریا بکشێنێتەوە."

کۆنتی وتیشی " ئەم ئەرکە سەربازییە مەترسییە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو کۆمەڵگایەی کە بەهۆی جەنگەوە زۆری ناڵاندووە."

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی هیوادارم یەکێتی ئەوروپا یەک هەڵوێستیان هەبێت دژی هێرشەکەی تورکیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG