Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا: پلانەکەی سەرۆک ترامپ هەلێکە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان


جۆسێپ بۆڕێل

یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا وتی پێشنیارەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەلێکە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و گەیشتن بە " چارەسەرێک کە بتوانرێت جێبەجێ بکرێت " و کۆتای بە ململانێکانی ئیسڕائیل و فەڵەستین بهێنێت.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسیپ بۆڕێل وتی " پێشنیارەکەی سەرۆک ترامپ هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکانی ئیسڕائیل و فەڵەستین، لەکاتێکدا بتوانرێت ئەم چارەسەرە جێبەجێ بکرێت و وتوێژی لەسەر بکرێت." ئەوەشی خستەڕوو یەکێتی ئەوروپا پێویستی بەوەیە پێشنیارەکان تاوتوێ بکات و هەڵیانبسەنگێنێت.

یەکێتی ئەوروپا هۆشیاریشیدا لەوەی ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان دەبێت " پابەندبوونێکی ڕاستەقینە پیشان بدەن بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت چونکە تەنها ڕێگەی ڕاستەقینەیە بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG