یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند یەکێتییەکە 500 ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا و پڕکردنەوەی کۆگاکانی تەقەمەنی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکەدا.
نوێنەرانی ئەنجومەنی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر ئەو بابەتە ڕێککەوتوون و پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایی ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، پارە دەدرێت بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەکی ئەوروپا تاوەکو تواناکانی بەرهەمهێنانییان زیاتر بکەن و بتوانن ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببنەوە.
ڕێککەوتنەکە سێیەمین بەشی هەوڵە بەرفراوانەکانی یەکێتی ئەوروپایە بۆ پێدانی چەک و تەقەمەنی زیاتر بە ئۆکرانیا، بە تایبەتی گولەی 155 ملم ی تۆپهاوێژەکان، لە کاتێکدا کە کیێڤ داوای ئەو جۆرە تەقەمەنییە دەکات لە شەڕەکەیدا دژ بە داگیرکارییەکەی ڕووسیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز