Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا 31 بەرپرسی باڵای بێلاڕوس دەخاتە لیستی ڕەشەوە


سێ دیبلۆماتکاری ئەوروپی دەڵێن وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بێلاڕوس کە ڕۆژئاوا پێی وایە ساختەکاری تیادا کراوە، یەکێتی ئەوروپا بەنیازە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 9سزای ئابووری بسەپێنێت بەسەر 31 بەرپرسی باڵای بێلاڕوسدا بە وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەشەوە.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بێلاڕوسدا و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، یەکێتی ئەوروپا بەنیازە سزای حکومەتی بێلاڕوس بدات و پشتیوانی لە داواکان بکات بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەو وڵاتەدا.

یەکێک لە دیبلۆماتکارە ئەوروپیەکان وتی " سەرەتا ڕازیبووین لەسەر 14 ناو بەڵام زۆرێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکە وتیان دەبێت زیاتر بێت. ئێستا لەسەر 17 کەسی تر ڕازیبووین. ئەمانە بەرپرسی باڵای بێلاڕوسن و بەرپرسن لە هەڵبژاردنەکان و توندوتیژییەکان دژی خۆپیشاندەران."

مانگی ڕابردوو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە بەرلین ڕازیبوون لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر بێلاڕوسدا، لەوانەش قەدەغەکردنی گەشت و سڕکردنی سەرمایەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بەڵام بڕیارییان نەدا لەسەر ئەوەی سزاکانی بەدیاریکراوی کێ دەگرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG