Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا بەنیازە گفتوگۆ لەسەر سەپاندنی سزای زیاتر بکات بەسەر کۆریای باکووردا


بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری یەکێتی ئەوروپا لەمیانە فشارە نێودەوڵەتییەکاندا بەنیازن گفتوگۆ لەسەر سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا بکەن دوای ئەوەی پیۆنگیانگ گەورەترین تاقیکردنەوەیی ناوەکیی ئەنجامدا.

فیدریکا موگیرینی پێش کۆبوونەوەی وەزیرەکانی یەکێتی ئەوروپا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەمڕۆ ڕووبەڕوویی هەڕەشەیەکی جیاواز دەبینەوە و کە هەڕەشەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر ئەمن و ئاشتی جیهان."

وتیشی ئەمڕۆ پێشنیاری زیاکردنی فشاری دارایی بۆ سەر کۆریای باکوور دەکەم بۆ وەزیرەکان."

موگیرینی وتی یەکێتی ئەوروپا دەبێت پشتیوانی هەر بڕیارێکی نوێ بکات کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە دەردەکرێت و دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا سزای تایبەتی خۆشی بسەپێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG