Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ دەکات بۆ سەر سوریا نەک ڕوسیا


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێیان کرد بەسەر سوریادا بەهۆی ئەوەوە کە ڕۆژئاوا دەڵێن سوریا هێرشی کیمیایی بەکارهێناوە دژی گەلەکەی، بەڵام بەشداریان نەکرد لەو ڕێوشوێنانەی ئەمەریکا گرتوویانەتە بەر بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا باسیان لە هەندێک هەنگاو کرد کە دەتوانن سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد گۆشەگیر بکەن دوای ئەوەی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەمەریکا پێکەوە بەشداریان کرد لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر دامەزراوەکانی چەکی کیمیایی سوریا.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کە ژمارەیان دەگاتە 28 وڵات لە بەیاننامەیەکدا دوای گفتوگۆکانیان لە لۆکسۆمبۆرگ وتیان " یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای ڕێوشوێنی توندی دیکەدا دژی سوریا." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ سزای ئابووری.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان و وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن باسیان لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی شەممە کرد بۆ وەزیرەکانی دیکەی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا. لۆدغیان وتی ڕازیبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتییەکە یەکگرتوویی ئەوروپای نیشاندا، ئەوەش دوای چەند ساڵێک لە ڕای جیاواز لە یەکێتییەکەدا سەبارەت بە باشترین ڕێگە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆی سوریا و ئەوەی کە ئایا ئەسەد ببێتە بەشێک لە حکومەتی داهاتووی سوریا یاخوود نا.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی " زۆر گرنگە بزانین کە هێرشەکان هەوڵێک نەبوون بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی جەنگی ناوخۆی سوریا یاخوود گۆڕینی ڕژێمەکەی ئەوێ."

وتیشی " دەترسم لەوەی کە جەنگی ناوخۆی سوریا هەر بەو ئاڕاستە خراپەی بەردەوام دەبێت. بەڵام جیهان لەڕێی هێرشەکانەوە وتی چیتر جارێکی دیکە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی قبوڵ ناکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG