وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ وتی یەکێتیەکە بەشداری کۆنگرەکەی سوریا ناکات کە ڕوسیا سەرپەرشتی دەکات و تیایدا تاوتوێی گەڕانەوەی پەنابەرانی سوری دەکرێت بۆ وڵاتەکەیان، ئاماژەی بەوەدا مەرجەکانی بەشداریکردنەکەی جێبەجێ نەکراوە.
ڕژێمی سوریا بۆڕێل و کۆمەڵێک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای بانگهێشت کرد تاوەکو بەشداری لە کۆنگرەکەدا بکەن سەبارەت بە گەڕانەوەی پەنابەران.
جۆزێپ بۆڕێل لە بەیاننامەیەکدا وتی " یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکە بەشداری کۆنگرەکە ناکەن."
پیتەر ستانۆی وتەبێژی بۆڕێل وتی " هێشتا زووە بۆ ئەم جۆرە کۆنگرانە."
پیتەر ستانۆ وتی " ئەرکە سەرەکییەکان کە دەبێت پێش کۆنگرە بکرێن ئەمانەن: مەرجی گەڕانەوە بە پارێزراوی و گەڕانەوەی خۆبەخشانە بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان و گەڕانەوەی پەنابەران بۆ ناوچەکانیان لە سوریا بەبێ هیچ بەربەستێک."
بۆڕێل وتی " مەرجەکانی ئێستا لە سوریا ئەوە نین کە خەڵکەکە بتوانن خۆبەخشانە بگەڕێنەوە."
سەرچاوە/ فرانس پرێس