Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا جەخت لە ئارەزووی بۆ چڕکردنەوەی شەڕی دژ بە تیرۆر دەکاتەوە


وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی بچووککراوەدا جەختیان لە پێویستی چڕکردنەوەی ئەرکەکانی دژ بە تیرۆر کردەوە بەشێوەیەکی هاوبەش، ئەمەش دوای ئەو دەستدرێژییانەی کە لە فەڕەنسا و نەمسا ڕوویاندا.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند " وڵاتانی ئەوروپا پێویستیان بە وەڵامدانەوەیەکی خێرا و ڕێکخراو هەیە." ئاماژەشی بە " پەرەپێدانی یاساکانی گۆڕینەوەی زانیارییەکان و پتەوکردنی سیاسەتەکانی لێپێچینەوەدا." ئەمەش سەرەڕای " جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ڕێوشوێن " کە پێشتر ئەوروپا بە توندی گرتوونیەتەبەر.

ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی سنوورەکانی دەرەوەی ئەوروپا کردەوە بۆ پاراستنی ناوچەی شینگن و هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بڵاوکراوە تیرۆریستیانەی لە ئینتەرنێت بڵاودەکرێنەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG