Accessibility links

خوێندکاران بۆ پشتیوانی له‌ جیابوونه‌وه‌ زانکۆی بارسێلۆنا خۆیان جێگیر ده‌که‌ن


خۆپێشاندان له‌ کاتۆلینا، سپانیا

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکرده‌وه‌ سه‌دان خوێندکار شه‌ویان له‌ناو زانکۆی بارسلۆنا به‌سه‌ربرد وه‌ک ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حکومه‌ت بۆ ڕاگرتنی ڕاپرسی ده‌رباره‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌ وڵات ده‌یدات.

خۆپیشانده‌ران له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیدا گوتیان ئه‌و سیاسیانه‌ی پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن پێشبینی ده‌که‌ن شه‌مه‌ ووتوێژ له‌ زانکۆی بارسلۆنا به‌رێوه‌بچێت.

جۆردی ڤیڤس گوته‌بێژێکی خۆێندکاران بۆ ته‌له‌فزێۆنی گشتی کاته‌لۆنیای گوت " ئێمه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین خۆێندکارانمان به‌شداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌که‌ن و هه‌روا چالاک ده‌مێننه‌وه‌ ".

خۆێندکارانی ماونه‌ته‌وه‌ نزیکه‌ی 2 هه‌زار ده‌بن، له‌ڕۆژی هه‌ینی یه‌وه‌ له‌زانکۆ کۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌سه‌دان خۆپێشانده‌ریش ناوه‌ندی زانکۆیان داگیرکردوه‌ له‌نزیک نووسینگه‌ی سه‌ربه‌رشتیاری زانکۆ و به‌رێوبه‌ری به‌شه‌کان .

دادگای ده‌ستوری ئیسپانیا ده‌نگدانی ڕاگرت، که‌ بڕیار له‌ 1ی مانگی 10دا بکرێت، له‌کاتێکدا دادوه‌ران پیاداچوونه‌وه‌ به‌ڕه‌وایی‌ ئه‌و ده‌نگدانه‌دا ده‌که‌ن.

XS
SM
MD
LG