Accessibility links

دانیمارک داوا دەکات ئەوروپا سزا بسەپێنێت بەسەر ڕوسیادا


وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئاندەرس سامویڵسن

وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئاندەرس ساموێڵسن داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد سزا بسەپێنێت بەسەر ڕوسیادا بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئۆکرانیادا لە دەریای ئازۆڤ.

وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ساموێڵسن ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە چاوی بە هاوتا ئۆکرانییەکەی دەکەوێت و سەردانی شاری ماریۆبۆڵ دەکات کە نزیکە لە دەریای ئازۆڤەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " پێم وایە دەبێت یەکێتی ئەوروپا وەڵامی ڕەفتارە دوژمنکارییەکانی ڕوسیا بداتەوە."

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر ئۆکرانیا و بابەتەکانی دیکە دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG