Accessibility links

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پڕۆسەی پەسەندکردنی پلانی بوژاندنەوەی ئابووری جێبەجێ دەکەن


27 وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا پڕۆسەی پەسەندکردنی پلانی بوژاندنەوەی دارایی یەکێتیەکەیان جێبەجێ کرد، پلانەکەش بڕی 672 ملیار یۆرۆیە و مەبەست لێی زاڵبوونە بەسەر ئەو کاریگەرییانەی پەتای کۆرۆنا کردوویەتیە سەر ئابووری وڵاتانی یەکێتیەکە، ئەمەش دوای ئەوەی هەریەک لە نەمسا و پۆڵەندا پڕۆژە مێژووییەکەیان پەسەند کرد.

کۆمسیاری ئەوروپا بۆ کاروباری بودجە یۆهانس هان لە تویتێکدا نوسیویەتی " لەگەڵ پەسەندکرنی پلانەکەدا لەلایەن پەرلەمانی نەمسا و پۆڵەنداوە، 27 وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا پڕۆسەی جێبەجێکردنی پلانەکەیان تەواوکرد."

ئەم پلانەش یەکگرتوویی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەردەخات لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکەدا، هاوکات یەکەمین پڕۆگرامە کە تیایدا بەشێوەیەکی هاوبەش پەنا ببردرێتەبەر قەرزکردن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG