Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا 20 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ کۆمەکیکردنی خێزانە هەژارەکانی فەڵەستین


یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند 20 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ خێزانە هەژارەکانی فەڵەستین ئەمەش لەمیانەی بەشداریکردنی لە کارە خێرخوازییەکاندا بۆ فەڵەستین.

نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئەمە یەکەم کاری خێرخوازییە دوای ئەوەی ڕێکەوتن کرا لەسەر بەرژەوەندییەکانی فەڵەستین لەنێوان گروپی حەماس و فەتحدا."

هەروەها وتی " نزیکەی لە سەدا 80ی هاوڵاتیان سوودمەند دەبن کە ژمارەیان دەگاتە 70 هەزار خێزان کە لە غەززە دەژین."

نوێترین ئاماری دەزگای ئاماری ناوەندی فەڵەستین کە لە ساڵی 2011 دا ئەنجامدراوە دەریدەخات ڕێژەی هەژاری لە فەڵەستین دەگاتە نزیکەی لە سەدا 26 و بەشێکی زۆریان لە غەززەن و لە سەدا 39 ی دانیشتوانی غەززە هەژارن و هەندێک لە ئامارەکان دەریدەخەن کە ڕێژەی هەژاری لە غەززە گەیشتۆتە لە سەدا43.

جێگری نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە فەڵەستین لە هەمان بەیاننامەدا دەڵێت " یەکێتی ئەوروپا بە بەهێزییەوە لەپاڵ خێزانە هەژارەکانی فەڵەستیندا دەوەستێت لە غەززە و ناوچەکانی ڕۆژئاوا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG