Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا جەخت دەکاتەوە لەسەر پشتیوانی خۆی بۆ پایتەختی فەڵەستین، قودسی ڕۆژهەڵات


یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی لەوە دەکات قودسی ڕۆژهەڵات ببێتە پایتەختی فەڵەستین، ئەمەش لە نوێترین جووڵەی یەکێتییەکەدا بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ناساند.

لە میانەی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا، عەباس داواکەی نوێکردەوە سەبارەت بەوەی قودسی ڕۆژهەڵات ببێتە پایتەختی فەڵەستین و داوای لە حکومەتەکانی یەکێتی ئەوروپا کرد بەخێرایی دانی پێدابنێن و وتیشی ئەوە نابێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم دانوستانەکانی ئاشتی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیلدا.

لەکاتێکدا مەحمود عەباس ئاماژەی بە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ سەبارەت بەقودس نەدا و هەروەها ئاماژەشی بە سەردانەکەی مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا نەدا بۆ ئیسڕائیل، بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا بوونی مەحمود عەباسییان لە بنکەی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل قۆستەوە تاوەکوودووبارە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ ڕەت بکەنەوە کە لە شەشی مانگی دوانزەدا دەریکرد و قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ڕاگەیاند و وتی باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤەوە دەگوازێتەوە بۆ قودس.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی وتی " دەمەوێت سەرۆک عەباس دڵنیا بکەمەوە لەوەی کە ئێمە وەکو یەکێتی ئەوروپا پابەندین بە چارەسەری دوو دەوڵەتیەوە کە تیایدا قودس دەبێت ببێتە پایتەختی هاوبەشی دوو وڵاتەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG