Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا: دوورخستنەوەی ناڤاڵنی پرسیار دروست دەکات سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕوسیا


سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئەلێکسی ناڤاڵنی

خزمەتگوزاری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا وتی بڕیاری بەرپرسانی ڕوسی بۆ ڕێگەگرتن لە سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئەلێکیس ناڤاڵنی تاوەکو بەشداری نەکات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕوسیادا پرسیار دروست دەکات لەسەر دەنگدانەکان.

لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ڕایگەیاند ناڤاڵنی ناتوانێت خۆی کاندید بکات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕوسیا کە لە مانگی سێی ساڵی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت بەهۆی ئەوەی کە پێشینەی تاوانی هەیە و فەرمانی دەستگیرکردنی دراوە. ناڤاڵنیش چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە یاسای پێشێل کردبێت و دەڵێت بابەتەکە بەهۆی هۆکاری سیاسییەوەیە.

خزمەتگوزاری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئەمە گومان دروست دەکات لە شەفافیەت و ئاسۆی هەڵبژاردنە دیموکراتییەکەی ساڵی داهاتووی ڕوسیا."

وتیشی " ئەو تۆمەتانەی کە بەهۆی هۆکاری سیاسییەوەن نابێت دژی بەشداریکردنی سیاسیی بەکار بهێنرێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG