یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی سەپاند بەسەر ئەو هاوڵاتییانەی کۆریای باکووردا کە گرنگی دەدەن بە یارمەتیدانی پیۆنگیانگ بۆ ئەوەی قەرەبووی سزاکانی سەر کۆریای باکوور بکەنەوە کە بەهۆی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەیەوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەسەریدا سەپێنراوە.
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆمەڵێک ڕێوشوێن، ئەمەش نوێترین خولی سزاکانیانە بۆ سەر کۆریای باکوور کە بۆتە هۆی کەمبوونەوەی بازرگانییەکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا.
نەتەوە یەکگرتووەکان سزای سەپاندووە بەسەر ئەو کەسانەدا کە سیاسین و هاوڵاتی کۆریای باکوورن و لە ئەفریقا و ئاسیا کۆمپانیاکانیان بەکار دەهێنن لە کۆمەڵێک وڵاتی وەکو موزامبیق و ئیریتیا و مالیزیا بۆ یارمەتیدانی ڕژێمی کۆریای باکوور لەڕێی دابینکردن و هەناردەکردنی خەڵووز و چەک و ئامێری گەیاندن و پێداویستییەکانی دیکە بۆ پیۆنگیانگ.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز