سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین وتی متمانەی بەوە هەیە کە یەکێتیەکە سزا نوێیەکانی دژ بە ڕووسیا پەسەند دەکات.
وتی " من متمانەم بەوە هەیە کە ئەم سزایانە پەسەند دەکەین، ئەگەر ڕۆژێک یان زیاتری پێبچێت، زیاتری پێدەچێت، بەڵام ئێمە بە ئاڕاستە ڕاستەکەدا دەڕۆین."
لە ماوەی ڕابردووشدا بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ وتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نزیکبوونەتەوە لە پەسەندکردنی سزا نوێیەکانی دژ بە ڕووسیا، لەوانەش قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا متمانەی بەوە هەیە سزا نوێیەکانی دژ بە ڕووسیا پەسەند دەکرێن
