Accessibility links

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا: ئەوروپا یەک دەنگ نیە سەبارەت بە لیبیا


سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئەنتۆنیۆ تاجانی
سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئەنتۆنیۆ تاجانی

سەرۆکی پەرلەمانی بەڕیتانیا ئەنتۆنیۆ تاجانی وتی فەڕەنسا و ئیتاڵیا هاودەنگ نین سەبارەت بە سیاسەتەکان بەرامبەر لیبیا، سەرەڕای هەڵوێستی یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپا کە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیەکە ڕایگەیاند.

تاجانی کە خەڵکی ئیتاڵیایە داوای لە وڵاتانی یەکێتی یەکێتی ئەوروپا کرد یەک دەنگ بن سەبارەت بە ململانێکانی لیبیا کە ئێستا لەو وڵاتەدا شەڕ و پێکدادان هەیە لەنێوان ئەو هێزانەی دەیانەوێت دەسەڵات بگرنە دەست بەڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر و هێزەکانی حکومەتی لیبیا.

هەروەها تاجانی ئاماژەی بە ڕۆڵی فەڕەنسا و بەڕیتانیادا لە لەناوبردنی سەرۆکی پێشووی لیبیا موعەمەر قەزافی لە ساڵی 2016 دا و وتی ئەوە هەڵەیەک بووە کە ئاژاوەی بڵاوکردەوە لە لیبیادا.

تاجانی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە پێویستمان بە یەکگرتوویی زیاتر هەیە. دەمانەوێت وەکو ئەوروپییەکان یەک دەنگمان هەبێت، بەڵام بەداخەوە ئەوروپیەکان لەم بارەیەوە هاودەنگ نین."

تاجانی ئاماژەی بەوەدا فەڕەنسا و ئیتاڵیا بەرژەوەندیی جیاوازیان هەیە لە لیبیادا.

بەرپرسانی لیبی و فەڕەنسی دەڵێن فەڕەنسا کە بەرژەوەندیی نەوتی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیادا، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پشتیوانی سەربازیی بۆ خەلیفە حەفتەر دابین کردووە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیادا.

لەلایەکی دیکەوە ئیتاڵیا کە پێشتر لیبیای داگیرکردبوو هێشتا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە کەرتی نەوتی لیبیادا و پشتیوانی لە سەرۆک وەزیری لیبیا فائیز سەراج دەکات کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانی لێدەکرێت.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لە لۆکسمبۆرگ وتی " پەیامی ئەوروپا دەبێت لەپێناو جێبەجێکردنی پەیماننامەیەکی تەواوی مرۆیی بێت. هەروەها دەبێت خۆی بەدووربگرێت لە هەر کارێکی سەربازیی و زیادکردنی گرژییەکان و دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئاڕاستە سیاسییەکە لە لیبیادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG