Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا داوا لە فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیل دەکات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆکردن


یەکێتی ئەوروپا داوای لە فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیل کرد بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆکان، جەختی لەوە کردەوە هیچ پلانێکی ئاشتی لەنێوانیاندا سەرناکەوێت ئەگەر هەردوولا لەسەری ڕێکنەکەون، ئەمەش هەفتەیەک دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پلانی ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکانی ڕاگەیاند.

بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەردەن ئەیمەن سەفەدیدا وتی " ئەزموونی پەنجا ساڵەی ڕابردوو دەریخستووە بەبێ ڕێکەوتنی هەموو لایەنەکان، هیچ پلانێکی ئاشتی ناتوانێت سەربکەوێت."

بۆڕێل وتی " لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگەیەکی هەمیشەیی تاوەکو بەرەو پێشەوە بڕۆن، هەردوولا ( فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیل) پێویستە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆکان." ئەوەشی خستەڕوو " ململانێکانی ئیسڕائیل و فەڵەستین یەکێکە لە درێژترین ململانێکان و خراپترین و ئاڵۆزترینیان لەمێژووماندا."

سەرچاوە/ فرانس پریس

XS
SM
MD
LG