Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ دەسەپێنێت بەسەر کۆریای باکووردا


یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی سەپاند بەسەر کۆریای باکووردا بەهۆی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوورەوە.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی بەتەواوەتی وەبەرهێنانی یەکێتی ئەوروپا لە کۆریای باکوور قەدەغە بکەن، کە ئەمەش قورسترە لە دوایین سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر پیۆنگیانگ. هەرەوەها فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەکانیان بە کۆریای باکوور قەدەغە کرد. ئەمەش وا دەکات ئەو وڵاتانەی کە نزیکن لە بازرگانیکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا هەمان ڕێچکە بگرنە بەر دژی کۆریای باکوور.

وەزیرەکان هەروەها بڕی ئەو پارانەشیان کەم کردەوە کە خەڵک دەتوانن بینێرن بۆ کۆریای باکوور لە 17,700 دۆلارەوە بۆ 5,900 دۆلار.

هەروەها وەکو بەشێکی تر لە سزا نوێیەکان، ئەو کرێکارانەی کۆریای باکوور کە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کار دەکەن مۆڵەتی کارکردنەکانیان بۆ نوێ ناکرێتەوە کاتێک کە بەسەر دەچن، تەنها بۆ پەنابەران و ئەو کەسانە نەبێت کە پێویستیان بە پارێزگاری نێودەوڵەتی هەیە.

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند لەبەر ئەوەی کە کۆریای باکوور هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی نێودەوڵەتی، ئەم سزا نوێیانە دەسەپێنرێن بەسەریاندا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG