Accessibility links

نوێنەری مافەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکات لە یەمەن


نوینەری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمیر زەید بن ڕەعد حسێن وتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی لە کوژرانی 5144 هاوڵاتی مەدەنی کردووە لە شەڕی یەمەندا و زۆربەیان بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە کوژراون و پێویستییەکەی زۆر هەیە بۆ لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی.

لە لێدوانێکدا لەبەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ وتی " ئەو هەوڵە کەمانەی ساڵی ڕابردوو دراون بەس نین بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکان و پێسێلکارییە ڕۆژانەییەکان و شەڕە بەردەوامەکەی ناو یەمەن.

ئەمە سێیەمین جارە ئەمیر زەید داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکات سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە یەمەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG