Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا 466 ملیۆن یۆرۆ وەکو یارمەتی پێشکەشی سودان دەکات


دەزگای هەواڵی سودان وتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا 466 ملیۆن یۆرۆ وەکو یارمەتی مرۆیی پێشکەشی سودان دەکەن، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکەی نێوان شاندێکی یەکێتیەکە و وەزیری دەرەوەی سودان لە خەڕتووم.

دەزگا فەڕمییەکە وتی یەکێتیەکە 200 ملیۆن یۆرۆ وەکو پێدانێک دەدات بە سودان و دواتریش 141 ملیۆن یۆرۆی دیکە، هەروەها 125 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەکو یارمەتی مرۆیی پێشکەشی سودان دەکات.

بەهۆی ئەوەی سودان لە لیستێکی ئەمەریکادایە بۆ ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن، سودان ناتوانێت هیچ قەرزێک لە بانکی نێودەوڵەتی یاخود سندوقی کاشی نێودەوڵەتی وەربگرێت، ئەمەش باری ئابووری ئەو وڵاتەی خراپ کردووە.

وەزیری دەرەوەی سودان ئەسما عەبدوڵلا بە شاندەکەی یەکێتی ئەوروپای ڕاگەیاند " داوای پشتیوانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین و داوا دەکەین هەموو ئەو کۆتوبەندانەی بەسەر وڵاتەکەدا سەپێندراون لاببرێن بە تایبەتی لابردنی سودان لە لیستی ئەو وڵاتانەدا کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن."

دەزگاکە وتی شاندەکە وتوویانە تاوتوێی پێداویستییەکانی سودان دەکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەوڵ دەدەن پشتیوانی لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG