Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا و چین هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان دەدەن


سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا شارڵس میشێل
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا شارڵس میشێل

یەکێتی ئەوروپا و چین هەوڵ دەدەن لەڕێی کۆبوونەوەیەکەوە بە ڤیدیۆ گرژییەکانی نێوانیان هێوربکەنەوە، ئەمەش لە یەکەمین دانوستانی فەڕمی نێوانیاندا دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کرد بەوەی زانیاری چەواشەکاری بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا شاڕڵس میشێل لەگەڵ سەرۆک وەزیری چین لی کە چیانگ و سەرۆکی چین شی جین پینگدا کۆدەبنەوە، کۆبوونەکەش بە ئۆنلاین لە لەڕێی ڤیدیۆوە دەبێت.

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا کە یەکێکە لە ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە وتی " ئێمە ئامادەین بۆ کارکردن لەگەڵ چین. بەڵام پێشبینی ئەوەش دەکەین چین وەکو یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی ئابووری جیهان پابەندی بەرپرسیارێتییەکانی ببێت. ئەم پەتایە تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک کێشە کە جێی نیگەرانین."

بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا دەڵێن چین هەوڵیداوە داڵدەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بداتەوە و ڕەخنەی لێگرتوون لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا، هەروەها تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی هەڵە لەسەر خراپ مامەڵەکردنی ئەوروپا لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا. لەلای خۆیەوە پەکین ڕەتی دەکاتەوە هیچ پێشێلکارییەکی کردبێت.

هەروەها یەکێتی ئەوروپا لەلایەن ئەمەریکاوە فشاری دەخرێتە سەر تاوەکو هەڵوێستێکی توندتری هەبێت بەرامبەر چین. یەکێتی ئەوروپا هەست دەکات لەنێوان هەردوولادا گیریخواردووە، لە هەمان کاتیشدا پێویستی بە هەردووکیانە و ناتوانێت توڕەیی خۆی بەرامبەر هیچ کامێکیان دەرببڕێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG