Accessibility links

ڕۆژنامەی سەندەی تایمز: یەکێتی ئەوروپا جیابوونەوەی بەڕیتانیا تا مانگی دووی ساڵی داهاتوو دوادەخات


ڕۆژنامەی سەندەی تایمز ئاماژەی بەوەدا یەکێتی ئەوروپا جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە تاوەکو مانگی دووی ساڵی 2020 دوادەخات، ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن نەتوانێت پەرلەمانی وڵاتەکە ڕازیبکات ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە پەسەند بکات.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوە سیاسییەکانەوە بڵاویکردەوە دواخستنەکە بەشێوەیەک دەبێت ئەگەر هاتوو لە ماوەی درێژکردنەوەکەدا پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێکەوتنەکە پەسەند بکات ئەوا دەتوانێت لە یەکی مانگی یانزە یاخود 15 ی مانگی دوانزە لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە.

ڕۆژنامەکە وتیشی هێشتا بڕیار لەسەر ئەمە نەدراوە و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پێش ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو هەلێکیان لەبەردەستدا دەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری پەسەندکردنی ڕێکەوتنەکە لەلایەن پەرلەمانی بەڕیتانیاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG