Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا شەش مانگی دیکە دەداتە بەڕیتانیا تاوەکو لێی جیاببێتەوە


ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا شەش مانگی دیکەیان دایە بەڕیتانیا تاوەکو لە یەکێتیەکە جیاببێتەوە، ئەوەش لەو ماوەیە زیاترە کە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی دەڵیت پێویستیەتی بەڵام کەمترە لەو ماوەیەی زۆرێک لە یەکێتیەکە دەیانویست.

ئەم ڕێکەوتنەی یەکێتیەکەش سەبارەت بە دواخستنی جیابوونەوەکە مانای ئەوەیە بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن جیانابێتەوە، بەڵام ئاماژەیەکی ڕوون نادات لەسەر کات و چۆنێتی جیابوونەوەکە و تەنانەت جیابوونەوەکە خۆشی لەکاتێکدا سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی هەوڵدەدات پشتیوانی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەستبکەوێت سەبارەت بەو ڕێکەوتنەی کە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا ساڵی ڕابردوو واژۆی کرد.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی بەڕیتانیا ناچار ناکرێت لە یەکێتیەکە جیاببێتەوە و وتیشی پێویستە بەڕیتانیا خۆی بەدووربگرێت لە جیابوونەوە بەبێ ڕێکەوتن، ئەمە مانای وایە هیچ گومانێک نیە لەوەدا کە مەی ئەو درێژکردنەوەیەی دەست دەکەوێت کە پێویستییەتی.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا کرد و هەوڵیدا ڕازیان بکات کە ئەو ماوەیەی دەدرێتە بەڕیتانیا نەگاتە ساڵێکی دیکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG