Accessibility links

ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپا لە سەر پرۆژەی یارمەتییەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەنە ڕێکەوتن


ڕێبەرانی یەکێتی ئەورووپا دوای چوار شەو و ڕۆژ دانیشتن و کۆبوونەوە و ماندووبوونیان لە ئەنجامدا رۆژی سێشەممە ڕێکەوتن لەسەر 2.1 تریلیۆن دۆلار بۆ بەرنگاربوونەوە و قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا خولقاندوونی .

ڕێبەرانی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا بۆ لە یەکێک لە درێژترین کۆبوونەوە لوتکەیەکەیدا ئەم بوجەیەیان تەرخان کرد بە مەبەستی ڕووبەرووبوونەوەی گەورەترین داڕمانی ئابوری پرۆژە یارمەتییەکی 750 میلیار یۆرۆییان تەرخان کردوە کە وەک قەرز بدرێتە ئەو وڵاتانەی ئەندام کە زۆرترین زیانیان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لێکەوتوە.

لە وڵاتە ئەورووپییەکاندا تاکو ئیستا 135 هەزار کەس بە کۆڤید-19 گیانیان لە دەستداوە.

کاربەدەستان هەروەها دوای چەند مانگ گفتوگۆ لەسەر بودجەی حەفت ساڵەی 1 تریلیۆن یۆروویی یەکێتی ئەورووپا ڕێکەوتن.

XS
SM
MD
LG