Accessibility links

ئێسپەر: هیچ بەڵگەیەکی دیاریکراو نیە لەسەر ئەوەی ئێران پلانی هێرشکردنە سەر چوار باڵیۆزخانەی ئەمەریکای هەبووبێت


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر وتی هیچ بەڵگەیەکی دیاریکراو لە بەرپرسانی هەواڵگرییەوە نیە لەسەر ئەوەی ئێران پلانی هەبووبێت بۆ هێرشکردنە سەر چوار باڵیۆزخانەی ئەمەریکا.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدابوو قاسم سولەیمانی پێش ئەوەی بکوژرێت پلانی داڕشتبوو بۆ تەقاندنەوەی چوار باڵیۆزخانەی ئەمەریکا.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر هاوڕابوو لەگەڵ سەرۆک ترامپ لەسەر ئەگەری ڕوودانی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا، وتی " ئەوەی سەرۆک وتی ئەگەری ئەوە هەیە هێرشی دیکە بکرێتە سەر بالێۆزخانەکان، هاوڕام لەگەڵ ئەوەدا، سەرۆک ترامپ ئاماژەی بە بەڵگەی دیارکراو نەدا."

هەروەها کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا بەرپرسانی هەواڵگری بەڵگەیان سەبارەت بەو بابەتە خستۆتەڕوو، ئێسپەر وتی " هیچ شتێکم نەبینیوە لەسەر چوار باڵیۆزخانە

XS
SM
MD
LG