Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: ئامانج لە ئەرکەکەی ئەمەریکا دەستگیرکردنی بەغدادی بوو


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر وتی ئەو هێرشەی هێزە تایبەتییەکانی ئەمەریکا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەنجامیاندا ئامانج لێی ئەگەر بکرایە دەستگیرکردنی ڕابەری ڕێكخراوی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بوو یاخود کوشتنی.

ئیسپەر بە سی ئێن ئێنی وت " هەوڵماندا قسەی لەگەڵدا بکەین و داوای لێبکەین خۆی ڕادەست بکات. ئەوەی ڕەت کردەوە و هەڵهات بۆ شوێنێک لەژێر زەوی و کاتێک هەوڵماندا بیهێنینە دەرەوە خۆی تەقاندەوە."

ئیسپەر وتی دوو سەربازی ئەمەریکی برینداربوون بەڵام برینەکانیان سووکە و ئێستا گەڕاونەتەوە سەر ئەرکی خۆیان.

وتیشی " سەرۆک ترامپ هەفتەی ڕابردوو تاوتوێی بژاردەکانی کرد. دواتر لەسەر ئەو بژاردەیە بڕیاریدا کە هەلێکی باشی سەرکەوتنی داینێ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG