Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: هێرشەکەی تورکیا بۆتە مایەی بەربوونی دەستگیرکراوانی داعش


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر وتی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا بۆتە مایەی بەربوونی دەستگیرکراوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سوریا.

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا هاوپەیمانێتی ناتۆ هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی سیاسیی و دارایی دژی تورکیا." وتیشی " هێرشەکەی تورکیا ئەرکە نێودەوڵەتییەکەی دژی داعشی لە سوریا لەناوبردووە."

ئیسپەر وتیشی ئەرکە سەربازییەکەی تورکیا " نا پێویست و سەرکێشییە " و هەروەها دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

XS
SM
MD
LG