Accessibility links

ئەردۆغان هەڕەشە دەکات "تێرۆرستان" لە عەفرین تێکدەشکێنێت


گوته‌بێژی یه‌کینه‌کانی گه‌ڵ له‌عه‌فرین به‌ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاندوه‌ بۆمبارانی هێزی تورکیا له‌ دار ته‌عزه‌ و قه‌ڵای سه‌معان بوه‌

شەمە سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان هەڕەشەی کرد هێزی سه‌ربازی تورکیا له‌ نێو پارێزگای ئه‌دلەب هێزەکانی ئوپوزسیۆنی باکووری سوریا تێکیان بشکێنێت هەڵبەت که‌ هێزی کورد کۆنترۆڵی ناوچه‌ی عه‌فرین ده‌که‌ن.

ئۆردۆگان له‌به‌رده‌م کۆنفرانسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان که‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌ گوتی "ئه‌گه‌ر تیرۆرستان له‌ عه‌فرین خۆیان ڕاده‌ست نه‌که‌ن، ئه‌وا تێکیان ده‌شکێنین".

لای خۆیانه‌وه‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ڵ گوتیان هێزی تورکیا له‌ ناو خاکی سوریا ئەمڕۆ مووشه‌ک بارانی عه‌فرینی کردوه‌ به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی نه‌بوه‌.

"ڕۆژهات ڕۆژ" گوته‌بێژی یه‌کینه‌کانی گه‌ڵ له‌عه‌فرین به‌ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاندوه‌ بۆمبارانی هێزی تورکیا له‌ دار ته‌عزه‌ و قه‌ڵای سه‌معان بوه‌ که‌ دوو ناوچه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی هێزی تورکیا له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ڕوسیا و ئێراندان.

دوای ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕوسیا و ئێران 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر هێزی تورکیا چوە ناو ئه‌دله‌به‌وه‌ و به‌پێی ئه‌وڕێکه‌وتنه‌ هه‌رسێ وڵات هه‌وڵه‌ده‌دەن پێکدادانی نیوان هێزی سه‌ر به‌ حکومه‌تی سوریا و چه‌کدارانی ئۆپۆزسێۆن له‌وبه‌شه‌ ‌گه‌وره‌یه‌ی هێشتا له‌ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسێۆنی سوریادایه‌ که‌مکه‌نه‌وه‌ .

XS
SM
MD
LG