Accessibility links

ئەردۆگان هەڵبژاردنی پێشوەخت ڕادەگەیەنێت و ئۆپۆزسیۆن داوای کۆتایی هێنان بە باری نائاسایی دەکات


ڕەجەب تەیب ئەردۆگان
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕایگەیان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە 24 ی مانگی شەشدا بەڕێوەدەچێت، پێش زیاتر لە یەک ساڵ لە کاتی خۆی، وتیشی وڵاتەکە پێویستیەتی بەخێرایی بگۆڕێت بۆ سیستمی جێبەجێکاری سەرۆکایەتی.

ئەردۆگان وتیشی دوای ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵ ڕابەری حیزبی جوڵانەوەی نیشتیمانی دەولەت بەهجەلی کردووە ئەو بڕیارەی داوە، پێشتر وابڕیاربوو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە مانگی یانزەی ساڵی 2019 دا ئەنجام بدرێت.

ئەردۆگان لە وتارێکدا وتی " سەرەڕای ئەوەی سەرۆک و حکومەت پێکەوە بە باشی کاردەکەن بەڵام لە هەر هەنگاوێکدا کە دەینێین ڕووبەڕووی نەخۆشی سیستمە کۆنەکە دەبینەوە."

وتیشی " گۆڕانی دۆخی سوریا و ناوچەکانی دیکە وایکردووە سیستمە جێبەجێکارییە نوێیەکە پێویستییەکی بەپەلە بێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەهێزتر لەپێناو داهاتووی وڵاتەکەماندا. گفتوگۆمان لەسەر داواکەی بەڕێز بەهجەلی کرد لەگەڵ بەرپرسەکاندا و ڕێکەوتین لەسەر ئەوەی بڕیار بدەین هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدەین."

جێی ئاماژەیە پێشتر حکومەت ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەختی ڕەت کردبۆوە.

هەروەها حیزبی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە تورکیا داوای کۆتایی هێنان بە باری نائاسایی کرد کە لە دوای کودەتاکەی ساڵی 2016 ەوە ڕاگەیەنراوە و تا ئێستا ماوەتەوە.

بەڵام پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە باری نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکە درێژکردەوە، کە ئەوەش مانای ئەوەیە تورکیا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە باری نائاساییدا ئەنجام دەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG