Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت ئەرکە سەربازییەکەی لە سوریا فراوانتر دەکات سەرەڕای مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەمەریکادا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هۆشیاریدا لەوەی وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە سوریا فراوانتر دەکات تاوەکو شاری مەنبەجیش بگرێتەوە، ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە لەوانەیە سوپای تورکیا بخاتە بارودۆخێکەوە کە ڕووبەڕووی ئەمەریکا ببنەوە.

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە عەفرین چووە ڕۆژی پێنجەمییەوە بەشێکی نوێی جەنگی کردەوە لە شەڕی ناوخۆی سوریا.

جێی ئاماژەیە هەر پێشڕەوییەک بە ئاڕاستەی مەنبەج کە دەکەوێتە دووری سەد کیلۆمەتر لە عەفرینەوە دەبێتە هۆی هەڕەشەکردن لە پلانەکانی ئەمەریکا بۆ خستنەوەی سەقامگیری لەو ناوچە گەورەیەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا.

ئەردۆغان وتی " دووبارە ئەو یارییەمان تێکدایەوە کە ئەم هێزە شاراوانە دەیکەن کە بەرژەوەندیی جیاوازییان هەیە لە ناوچەکەدا."

وتیشی " لە مەنبەجیش یارییەکەیان تێکدەدەین."

وتەبێژی حکومەتی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز وتی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا لە مەنبەج کەمە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG