Accessibility links

ئافیسی گوتەبێژی کۆشکی سپی زانیاری سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنی تڕامپ و ئەردۆغان بڵاودەکاتەوە


پەیوەندی تەلەفۆنی تڕامپ و ئەردۆغان

هەر بە گوێرەی سیاسەتی پێشوومان ئەو پشتیوانییە لە شکرییە وردە وردە ڕادەگرین کە بۆ لایەنەکانی هاوبەشمان لە گۆڕەپانی شەڕ لە سوریا دا دابین دەکرد.

کۆشکی سپی

ئافیسی گوتە بێژ

بۆ بڵاوکردنەوەی دەستبەجێ

٢٤ی نوامبری ٢٠١٧

نێوەڕۆکی وتووێژی تەلەفۆنی سەرۆک دانۆڵد تڕامپ لە گەڵ سەرۆک ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان

سەرۆک دانۆڵد تڕامپ ئەمڕۆ لە گەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان قسەی کرد. سەرۆک تڕامپ سەرلەنۆی هاوکاری ستراتژیکی نێوان ئەمەریکا و تورکیای، بە تایبەتی سەبارەت بە شەڕ لە گەڵ تێرۆریزم لە هەموو شێوەکانی خۆی و گەشەپێدان بە سەقامگیری هەریمی دا پشتڕاست کردەوە.

سەبارەت بە سوریا، هەر دوو ڕێبەر تاو و تۆی گرینگی جێبەجێکردنی بڕێاری ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و پشتیوانی کردن لە ڕەوتی ژنێف بە پێشەنگی یو ئێن بۆ چارەسەری ئاشتی خوازانەی شەڕی نێوخۆ لە سوریایان کرد. سەرۆک تڕامپ و سەرۆک ئەردۆغان جەختیان لە سەر پێویستی کۆتایی پێ هێنان بە قەیرانەکانی مرۆڤایەتی کرد و جەختیان کرد ڕێگا بدرێت سوریاکانی ئاوارە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، و مسۆگەری سەقامگیری سوریایەکی یەکگرتووی و بە دوور لە خۆتێهەڵقوتاندنی بەدخوازانە بکرێت و نەبیتە پەناگایەک بۆ تێرۆریست.

سەرۆک تڕامپ هەروەها ئاگایی بە سەرۆک ئەردۆغان دا ئێستا کە شەڕی ڕەقە تەواو بووە و ئێمە بۆ چوونە نێو قۆناخێکی سەقامگیری پێشکەوتن وەدەست دێنن کە داعش ناتوانێت بگەڕێتەوە، هەر بە گوێرەی سیاسەتی پێشوومان ئەو پشتیوانییە لە شکرییە وردە وردە ڕادەگرین کە بۆ لایەنەکانی هاوبەشمان لە گۆڕەپانی شەڕ لە سوریا دا دابین دەکرد. ئەو ڕێبەرانە هەروەها سەبارەت بە کڕێنی دەزگا و کەرەسەی لەشکری لە ویلایەتەیەکگرتووەکان قسەیان کرد.

XS
SM
MD
LG