Accessibility links

ئەردۆگان: جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە قودس ئاسان نابێت


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیەوە دەردەچێت دەریدەخات کە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە قودس وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ئاسان نابێت.

وتەبێژی ئەردۆگان وتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە 13ی مانگی دوانزەدا لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سازدەکەن بۆ ڕێکخستنی وەڵامدانەوەیەک بۆ بڕیارەکەی ئەمەریکا.

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ساڵی 1969 دا دامەزراوە و 57 وڵات ئەندامن تیایدا کە زۆربەی دانیشتوانی ئەو وڵاتانە موسوڵمانن.

ئەردۆگان لە کۆبوونەوەیەکی حیزبی داد و گەشەپێداندا لە هەرێمی سیواس لە ناوەڕاستی تورکیا وتی " بۆ هەمووانمان ڕوون کردۆتەوە کە بڕیارەکەی ئەمەریکا لەگەڵ هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی و سیاسیی و مرۆیدا یەک ناگرێتەوە." ئەردۆگان ئاماژەی بەو پەیوەندییە تەلەفونیانەدا کە ئەنجامیداون لەگەڵ سەرۆۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و پاپا فرانسیس.

ئەردۆگان وتی " بەپێی ئەو نەخشە ڕێگایەی کە لە کۆبوونەوەکەی ڕێکخراوی هاریکاری عەرەبیدا دایدەنێین ، دەریدەخەین کە جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئاسان نابێت." وتیشی تورکیا بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە قودس بە بەتاڵ دەزانێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG