Accessibility links

ئەردۆگان لە 13 و 14 ی ئەم مانگەدا سەردانی ڕوسیا و کوەیت دەکات


ئۆفیسی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی سەرۆکی تورکیا لە 13 ی ئەم مانگەدا سەردانی سوچی لە ڕوسیا دەکات و ڕۆژی دواتر سەردانی کوەیت دەکات.

سەردانەکەی بۆ ڕوسیا لەنێو ئەو هەواڵەنەدا دێت کە دەڵێن کۆمەڵێک خاڵی ناکۆکییە هەیە لەنێوان ڕوسیا و تورکیادا سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی ئێس 400 و هەروەها ڕەخنەکانی تورکیا لەوەی ڕوسیا داوای کردووە کوردەکانی سوریاش بەشداری لە کۆنگرەی ئاشتی بکەن کە ڕوسیا سەرپەرشتیاری دەکات و لە 18 ی مانگی یانزەدا دەست پێدەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG