Accessibility links

سەرۆکی تورکیا بەرەو ئیتاڵیا دەچێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قودس لەگەڵ پاپا فرانسیسدا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەرەو ئیاڵیا بەڕێکەوت بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ پاپا فرانسیسدا سەبارەت بە قودس، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ناساند.

جێی ئاماژەیە تورکیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە بە توندی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا گرت سەبارەت بە قودس.

سەرەتا ئەردۆگان و پاپا فرانسیس ناکۆکییەکی توند هەبوو لەنێوانیاندا کاتێک پاپا فرانسیس بووە پاپا و یەکەمین سەرۆکی کەنیسەی کاثۆلیکی کە کوشتنی 1.5ملیۆن ئەرمەنی لە ساڵی 1915 دا بە کۆمەڵکوژی ناودێر کرد و تورکیاش هەمیشە ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

بەڵام ئەردۆگان و پاپا فرانسیس بیروڕایەکی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە قودس و لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا دوای ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک ترامپ جەختیان لە پێویستی دوورکەوتنەوە لە هەر گۆڕانێک کردۆتەوە کە لە پێگەی شارەکەدا ڕووبدات.

ئەردۆگان پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت وتی ئەمەریکا خۆی گۆشەگیر کردووە لە بابەتی قودسدا کە فەڵەستینییەکان دەیانەوێت دابەشی بکەن لەگەڵ ئیسڕائیلدا تاوەکو ببێتە پایتەختی دەوڵەتەکەی داهاتوویان.

سەرۆکی تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە ئەرکی داهاتوودا وەرن ڕازی ببن بەوەی قودس پایتەختی فەڵەستین ببێت. ئەمە ئەو خاڵەیە کە دەبێت بیگەینێ. ئێمە ئێستا کار لە پێناو ئەوەدا دەکەین."

وابڕیارە ئەردۆگان ڕۆژی دووشەممە چاوی بە پاپا فرانسیس بکەوێت و ببێتە یەکەمین سەردانی سەرۆکی تورکیا بۆ ڤاتیکان دوای 59 ساڵ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG