Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا : ڕۆژی چوارشەممە ئەردۆگان قسە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا دەکات


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان قسە لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەنقەرە ئەرکێکی سەربازیی دەستپێکردووە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە عەفرین کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی لێدەکرێت.

پێش دەستپێکردنی کۆنگرەکەی پاریس، چاوش ئۆغلۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسنی ڕاگەیاندووە کە پێویستە واشنتن پشتیوانیەکانی بۆ کوردەکانی سوریا ڕابگرێت لەپێناو پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی ئەندام لە ناتۆدا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا وتبووی وڵاتەکەی هەوڵدەدات خۆی بەدووربگرێت لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا یاخوود ڕوسیادا بەڵام هەموو شتێک دەکات کە پێویست بێت بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی وڵاتەکەی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG