سه‌رۆکی تورکیا ڕایگه‌یاندووه وڵاته‌که‌ی کرداری "جیدی" بۆ سه‌ر گرووپه‌کانی توندڕه‌و له هه‌ریمی ئیدلیب له باکووری رۆژئاوای سوریا به پشتیوانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه به‌ڕێوه‌ده‌بات که تورکیا پشتیوانیانه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان شه‌مه گوت کرداره‌که "هه‌نگاوێکی نوێ" بۆ دامه‌زراندنی ئاسایش له ئیدلیبه. ئه‌و گوتی: "کردارێكی جێدی له ئیدلیب له ئارادایه و ئه‌و کرداره هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت."
ئه‌ردۆغان له هه‌ریمی ڕۆژئاوا له ئا‌فیون کاراهیسار له کۆنفڕانسێکی پارتی سیاسی خۆی ده‌دوا.
له ده‌مێکدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی ده‌داوه، ئه‌ردۆغان گوتی سه‌ربازانی تورکیا هیشتا له ئیدلیب دا نین و پشتیوانیان له هێزه‌کانی له‌شکری سوریای ئازاد له نێوان سنووره‌کانی تورکیا کردووه.
گرووپه‌کانی ئوپوزسیۆن شه‌ری به‌ره‌ی نووسره ده‌که‌ن که سه‌ر به ئه‌لقاعێده‌یه.
ئه‌ردۆغان گوتی تورکیا مه‌ده‌نێکان له ئیدلیب به جێ ناهێڵێت و ڕێگا به "ڕێره‌وێكی تێرۆر" له باکووری سوریا دا نادات.