Accessibility links

ئەردۆگان بەڵێنی دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایش لە سوریا و عێراق دەدات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەڵێنی دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی لە عێراق و ئەو ناوچانەی سوریادا دا کە لەژێر دەسەڵاتی تورکیادا نین و وتی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان لەو ناوچانەدا لەناودەبرێن.

تورکیا کە پشتیوانی هەندێک لە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکات لە سوریادا، لەگەڵ ڕوسیا و ئێراندا کاردەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ململانێکانی سوریا.

ناوچەی ئیدلبی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن پەناگەی هاوڵاتیانی مەدەنیی و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنە کە لە ناوچەکانی دیکەی سوریاوە هەڵهاتوون و لەوێ ماونەتەوە، بەڵام لەم مانگەدا ئیدلب ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی و بۆردومان کردن بۆتەوە.

تورکیا دوو ئەرکی سەربازیی لەسەر سنووری سوریادا کردووە تا ئێستا و چەند خاڵێکی چاودێری سەربازیی لە ناوچەی ئیدلبی باکووری سوریادا دامەزراندووە.

ئەردۆگان لە شاری موسی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە ساڵیادی شەڕی مانزیکێرتی ساڵی 1071 دا بەڵێنیدا ئاشتی و ئاسایش لە سوریا و عێراق دەستەبەر بکات.

ئەردۆگان وتی " ئەو شوێنانەی سوریا کە لەژێر دەسەڵاتی تورکیادان ئاشتی و ئاسایش تیایاندا بەرقەرارە، بە پشتیوانی خودا، هەمان ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکانی دیکەی سوریادا دەستەبەر دەکەین، ئاشتی بۆ عێراقیش دەستەبەر دەکەین."

ئەردۆگان قەیرانی دراوی تورکی و ململانێکانی ناوچەکەی بەیەکەوە بەستەوە و بە جەنگی ئابووری ناودێری کرد و وتی وەکو هەوڵەکانی پێشوو وایە بۆ داگیرکردنی ئەنادۆڵۆ و هۆشیاریدا لەوەی ئەم جۆرە کارانە دەبنە هۆی ڕووخانەی ناوچەکانی دراوسێ.

وتی " ئەوانەی کە هەوڵدەدەن هۆکارە کاتییەکانی ئەو کێشانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی بووینەتەوە بزانن هەڵەن، زۆر هەڵەن، ئەو هێرشانەی کە ئەمڕۆ ڕووبەڕوویان دەبینەوە ڕەگەکەیان لە مێژووەوەیە."

وتیشی " بیرتان نەچێت ئەنادۆڵۆ دیوارێکە و ئەگەر ئەم دیوارە بڕووخێت ئەوا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان ئەفریقا یان ئاسیای ناوەند یان باڵکان یان قەوقاز بوونیان نامێنێت."

ئەردۆگان وتیشی " ئەم کێشانەی ڕووبەڕوویان بووینەتەوە هەندێک نەزان وادەزانن پەیوەندییان بە تەیب ئەردۆگان یاخوود حیزبی داد و گەشەپێدانەوە هەیە، نەخێر، بەڵکو پەیوەندییان بە تورکیاوە هەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG