Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت تورکیا ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری کەم دەکاتەوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە وتی بەرنامەی ئابووری تورکیا لە ڕووی بەرهەمهێنان و کار و هەناردەوە بەرهەمی دەبێت.

ئەردۆغان وتی تورکیا لە نیوەی دووەمی ئەم ساڵەوە ئەنجامی باشی دەبێت لە هەڵاوساندا." وتیشی بە دڵنیاییەوە ڕێژەی هەڵاوسان کەم دەکرێتەوە بۆ ژمارە تاکەکان.

بەپێی داتا فەڕمییەکان، ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری تورکیا لە مانگی پێنجدا لە سەدا 75 ی تێپەڕاندووە، بەڵام بەرپرسان پێشبینی دەکەن بەرزبوونەوەی نرخەکان لە قەیرانێکی گرانیدا گەیشتبێتە لوتکە کە کێشەی بۆ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دروست کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG