Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت فەڕانسە پشتیوانی لە تێرۆریستان دەکات


سەرۆکی تورکیا شەمە تاوانی خستە سەر فەڕانسە کە ڕێگای "میوانداری کردن" لە کۆشلی ئێلیسە پشتیوانی لە تێرۆرستان دەکات، لە دەمێکداهەوڵێکی دیپڵۆماتی لە نێوان هاوپەیمانانی ناتۆ سەبارەت بە پشتیوانی پاریس بۆ هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات لە گۆڕێ دایە.

ئەردۆغانن لە هەریمی باشوری ڕۆژئاوا، لە دێنزلی بە پشتیوانانی خۆی گوت: "فەڕانسە لە ڕیگای مێوانداریکردنیان لە کۆشکی ئێلیسە پشتیوانی لە تێرۆرستان دەکات... مادامێک تۆ پارێزگاری لە ئەو تێرۆرستانە دەکەی، رۆژئاوا تێدا دەخنکێت."

مانگی ڕابردوو، تورکیا گوتی بەڵێنی فەڕانسە بۆ یارمەتی کردن بە سەقامگیری هەریمی باکووری سوریا کە لە دەستی هێزەکانی کورد دایە پشتیوانی خۆی بۆ تێرۆریزم پەرە پێدەدات و ئەوەش وادەکات فەڕانسە "ببێتە ئامانجێک بۆ تورکیا".

XS
SM
MD
LG