Accessibility links

ئەردۆگان: ئەسەد تیرۆریستە و کارکردن لەگەڵیدا مەحاڵە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدی بە تیرۆریست ناودێر کردوو و وتی مەحاڵە هەوڵەکانی ئاشتی سوریا بەردەوام بن بە بوونی ئەو لە دەسەڵاتدا.

دوابەدوای لێدوانەکەی ئەردۆگان وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەخێرایی وەڵامی ئەردۆگانی دایەوە و تۆمەتباری کرد بەوەی تورکیا پشتیوانی لەو تیرۆریستانە دەکات کە لە جەنگی ناوخۆی سوریادا دژی ئەسەد دەجەنگن.

جێی ئاماژەیە تورکیا پشتیوانی لە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکرد کە لەدژی بەشار ئەسەد دەجەنگن بەڵام داواکانی کەمبوونەتەوە دوای ئەوەی دەستی کرد بە کارکردن لەگەڵ ڕوسیا و ئێراندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی کە هەردووکیان هاوپەیمانی سەرەکی بەشار ئەسەدن.

ئەردۆگان لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی تونس ئەلباگی قائید سوبسی لە پایتەختی تونس وتی " ئەسەد تیرۆریستە و وڵاتەکەی تیرۆر کردووە."

ئەردۆگان لە لێدوانە توندەکانی بەردەوام بوو وتی " بەردوام بوون بە بوونی ئەسەد لەسەر دەسەڵات مەحاڵە. چۆن بتوانین سەیری داهاتوو بکەین لەگەڵ سەرۆکی سوریادا کە نزیکەی ملیۆنێک لە هاوڵاتیانی خۆی کوشتووە؟"

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG