Accessibility links

ئەردۆگان: هەتا ساڵی 2020 دانانی سیستمی ئێس 400 ڕوسی تەواو دەبێت


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی وەها پێشبینی دەکرێت هەتاوەکو مانگی چواری ساڵی 2020 دانانی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400ی ڕوسی تەواو ببێت.

لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا بەشەکانی سیستمە ڕوسییەکەی وەرگرت.

ئەم گرێبەستەی تورکیا لەگەڵ ڕوسیادا گرژی خستە نێو پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرەوە، ئەمەریکا دەڵێت ئەو سیستمە بەرگرییە موشەکییە لەگەڵ سیستمە بەرگرییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەک ناگرێتەوە و مەترسی دەبێت بۆ سەر فڕۆکە جەنگییە ئێف 35 ە کانی ئەمەریکا، هەروەها بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن ئەم هەنگاوەی تورکیا لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی سزا بسەپێنرێت بەسەر تورکیادا.

ئەردۆگان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک وتی هەشت فڕۆکە بەشەکانی سیستمە ڕوسییەکەیان گواستۆتەوە و زیاتریشمان پێدەگات.

وتیشی " بە ویستی خوا هەتاوەکو مانگی چواری ساڵی 2020 لە شوێنەکانی خۆیان جێگیر دەکرێن."

وتیشی " سیستمی ئێس 400 بەهێزترین سیستمی بەرگری موشەکییە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەوانەی کە دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر وڵاتەکەمان، ئینشالله وەکو وەبەرهێنانێکی هاوبەش ئەوە لەگەڵ ڕوسیادا دەکەین، بەردەوامیش دەبین."

لەلای خۆیانەوە بەرپرسانی ئەمەریکی وتیان ئەگەری هەیە تورکیا لە پڕۆگرامی وەبەرهێنانی فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکی ئێف 35 دووربخرێتەوە کە ئەو فڕۆکانە لە توانایاندا هەیە خۆیان لە ئامێرە ڕادارەکان بشارنەوە، ئەوەش مانای ئەوەیە تورکیا بەشێک نابێت لە پڕۆسەی وەبەرهێنان و کڕینی ئەو جۆرە فڕۆکە جەنگییانە ک پێشتر داوای کردووە بیانکڕێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG