Accessibility links

ئەردۆگان داوا لە پوتن دەکات بەشدار بێت لە بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتیەکانی دەیر ئەلزوری سوریا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی داوای لە هاوتا ڕوسیەکەی ڤلادیمێر پوتن کردووە بەشدار بێت لە بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکانی دەیر ئەلزور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئەردۆگان لەمیانەی گەڕانەوەی لە بڕۆکسل وتی " داوام لە بەڕێز پوتن کردووە ئەگەر پشتیوانی دارایی پێشکەش بکات ئەوا دەتوانین دووبارە سوریا بونیاد بنێینەوە، ئەویش لەڕێی دەرکردنی ئەو نەوتەی هەیەتی، دەتوانین یارمەتی سوریای ڕووخاو بدەین دووبارە لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێتەوە."

ئەردۆگان وتی پوتن تاوتوێی پێشنیارەکەم دەکات، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا دەتوانێت هەمان پێشنیار بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپیش بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG