Accessibility links

ئەردۆگان دەڵێت ڕۆحانی پێی وتووە ڕەوشەکەی ئێران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا باش دەبێتەوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی هاوتا ئێرانییەکەی حەسەن ڕۆحانی جەختی لەوە کردۆتەوە کە ڕەوشەکەی ئێران لەماوەی یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا باش دەبێتەوە.

ئەردۆگان وتی " لەڕێی تەلەفونەوە قسەم لەگەڵ بەڕێز ڕۆحانیدا کردووە و لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕەوشەکە باش دەبێتەوە و پێی وتم کە هیچ شتێک نیە جێی نیگەرانی بێت." دواتر وتی ڕۆحانی پێی وتووە کە ڕەوشەکە لە سەرەتایی هەفتەی داهاتووەوە دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی.

ئەردۆگان وتی " ڕوون و ئاشکرایە کە هەندێک کەس لە دەرەوە ئەم ڕەوشە دەوروژێنن و ئەو کارانە جێی قبوڵکردن نیە. ئەمە کاروباری ناوخۆی ئێرانە، نابێت کەسانی دیکە لە دەرەوە دەست وەربدەنە کاروباری ناوخۆ."

وابڕیارە ئەردۆگان ڕۆژی هەینی لە پاریس چاوی بە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بکەوێت و وتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسیەکەیدا بە سەرەتایەکی باش دەستی پێکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG