دەزگای هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان گەیشتۆتە تارانی پایتەختی ئێران بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا ئێرانیی و ڕوسییەکەیدا سەبارەت بە ڕەوشی سوریا.
ئێران و ڕوسیا لە جەنگی ناوخۆی سوریادا پشتیوانی سەربازیی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەکەن و تورکیاش پشتیوانی لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکات.
وابڕیارە سەرۆکەکان باس لە هێرشە نزیکە سەربازییەکەی سوریا دەکەن بۆ سەر ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سوریا، کۆتا شوێنی گەورەی ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتەکەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز