Accessibility links

ئەردۆگان بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتی : سنووری خۆتان بزانن


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان داوای لە چاودێرانی نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکان کرد کە سنووری خۆیان بزانن دوای ئەوەی ڕەخنەیان لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا گرت و هەروەها ئەردۆگان وتیشی گرنگ نیە بۆ تورکیا ئەگەر یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆکانی سەبارەت بە بوون بە ئەندامی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا بوەستێنێت

لە وتەیەکیدا بۆ جەماوەرەکەی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە ئەردۆگان وتی دەنگدانەکەی ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی هێنا بە هەموو ناکۆکییەکان سەبارەت بە گۆڕینی دەستوور و دامەزراندنی سیستمێکی جێبەجێکاری سەرۆکایەتی، وتیشی جێبەجێکردنی دەسەڵاتەکان لە ئێستاوە دەستپێدەکات.

بەردەوام بوو لە لێدوانەکانی و وتی " تورکیا نەبینیویەتی و نە گوێدەگرێت و نە دانیشی پێدادەنێت" بەو ڕاپۆرتانەی چاودێرانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا و وتی هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا زۆر زیاتر لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا حەزیان کردووە دەستوور نەگۆڕدرێت.

هەروەها بەڵێنیدا ئەرژی سەربازی قەڵغانی فورات لە سوریا کۆتا ئەرک نەبێت بەڵکوو سەرەتایەکە و وتیشی ئەرکی سەربازی زیاتر ئەنجام دەدات ئەگەر پێویست بکات بۆ دژایەتیکردنی تیرۆر.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG