Accessibility links

ئیمارات ڕەخنە لە ڕۆڵی داگیرکەرانەی ئێران و تورکیا لە سوریا دەگرێت


ئیمارات داوای لە ئێران و تورکیا کرد کۆتایی بە کردەوە داگیرکەرانەکانیان بهێنن لە سوریا.

ئیماراتی هاوپەیمانی سعودیە دژی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد و ئێرانە کە پشتیوانی لە سوریا دەکات و هەروەها نیگەرانە لە تورکیا کە پەیوەندییەکی بەهێز دەیبەستێتەوە بە هێزە ئیسلامییەکانەوە.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نهیان داوای لە چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتانە کرد کە دەیانەوێت لە بەهای وڵاتی سوریا کەم بکەنەوە و بەدیاریکراوی ئاماژەی بە ئێران و تورکیا دەدا.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکەی سێرجی لاڤرۆڤدا ئەم لێدوانانەیدا.

شێخ عەبدوڵا وتی ئەگەر ئەو دوو وڵاتە بەردەوام بن لە دەست تێوەردانی داگیرکەرانەیان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەدا ئەوا ئەمە بەردەوام دەبێت نەک ئێستا تەنها لە سوریادا بەڵکو سبەینێ لە وڵاتانی دیکەشدا.

بۆ ماوەی شەش ساڵە وڵاتانی دیکە دەستیان وەرداوەتە جەنگی ناو سوریاوە لە ئامانجی ئەوەدا کە بەرژەوەندییەکانیان بەدەست بهێنن. ئێران هێزی سەربازیی و هاوکاریی سەربازیی ناردووە بۆ سوریا بۆ پشتیوانیکردن لە بەشار ئەسەد لە جەنگیدا لەدژی ئۆپۆزسیۆن کە زۆربەیان سوننەن و لەلایەن سعودیە و وڵاتانی دیکەوە پشتیوانیان لێدەکرێت.

لاڤرۆڤ و شێخ عەبدوڵا ڕێکەوتن لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە جەنگ لەڕێی گفتوگۆکردنەوە. ڕوسیا یارمەتی بەڕێوەبردنی دانوستانەکانی ئاستانە دەدات لە پایتەختی کازاخستان کە بۆتە هۆی کەمبوونەوەی گرژییەکان لە سێ بەشی سوریادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG